Describe the bug
I have identified a rendering issue with the IBM Plex Sans Arabic font, particularly in its support for Central Kurdish (ckb). Central Kurdish employs the RTL (Right-to-Left) writing system and utilizes Arabic letters. Although the font generally supports Arabic, it presents certain inconsistencies when used for Central Kurdish text.
To Reproduce
Here's the Central Kurdish (ckb) text I used:
ئەو نووسینەی خوارەوە تەنها بە مەبەستی تاقیکردنەوەی پیتە کوردییەکانە و لەڕووی دروستبوونی زانیارییەوە نابێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت:
فۆنت (Font) بریتییە لە کۆی هەندێک پیت (حرف)، وشە، شێوە و نیگار کە لە زمانێکی تایبەتیدا وەک زمانی کوردی، فارسی یان ئینگلیزیدا دیاری دەکرێن کە هێمای تایبەتی خۆیان هەیە و نیشاندەری پیتەکانی ئەو زمانانەن. فۆنتەکان دەتوانن زیاتر لە یەک زمان لەخۆیان بگرن و هەڵگری فۆنتی زمانێکی تریش بن. فۆنت سەرەکیترین ئامێری جوانکاری لە بەکارهێنانی ڕۆژنامە، گۆڤار و شێوەی تری گڕافیکیدایە. بەکارهێنانی فۆنتی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی چێژبەخشین بە خوێندنەوە. قەبارەی فۆنتەکان لەسەر بنەما و یەکەی «پیکسێڵ» داڕێژراوە. فۆڕمەتی فۆنتەکان بەچەند جۆرێکی تایبەتە کە بریتین لە TTF، OTF و ... و دوای داونلۆدکردن و دابەزاندن دەتوانی کەڵکیان لێوەربگری. نەبوونی فۆنتی ستاندارد و یونیکۆدی کوردی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێک بووە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی پێشنەکەوتنی باشتربوونی نووسین و خوێندنەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا و نەبوونی داهێنەری فۆنتی کوردی یەکێکە لەو کێشانە کە پێویستە بە زووترین کات داهێنەران و دیزاینەرانی کورد هەوڵ و کۆششی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ درووستکردنی فۆنتی ستاندارد و یونیکۆدی کوردی. لەگەڵ هەموو ئەو کەند و کۆسپانەی ڕێگربوون لە بەرەوپێشچوونی فۆنتی کوردی و بەکارهێنانی یونیکۆد وەکوو ستانداردێک، بەڵام دیسان لەلایەن چەند دڵسۆزانێکەوە بە خۆبەخشانە هەوڵی کارلەسەرکردنی فۆنت و کیبۆردی کوردی هەر بەردەوام بووە و هیوادارین لەمەودوا زۆر بە تایبەتیتر کاری لەسەر بکرێت. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نەبوونی کیبۆرد و فۆنتی کوردی ئەوە بووە کە ناچاری درووست کردووە کە کیبۆرد و فۆنتی ناکوردی بەکار بهێنرێت و ئەوەش لە کۆکردنەوە و دۆزینەوە زانیاری و داتاکان لەسەر هێڵی ئینتەرنێتیش بووەتە کۆسپ و تاکی کورد ناتوانێت بە تەواوەتی کەڵکی لێوەربگرێت.
Screenshots
NOTE:
In spots where the font switched to Arial for the letter "ت," I added a ZWNJ character to fix it. However, using this character with others causes significant issues. It's commonly used in Persian and occasionally in Central Kurdish, but not very often.
Additional context
I tested the font on various platforms, including browsers (Chrome, Brave Browser, Firefox), MS Word, Gedit, and VS Code, and encountered the same issue consistently.
Describe the bug I have identified a rendering issue with the IBM Plex Sans Arabic font, particularly in its support for Central Kurdish (ckb). Central Kurdish employs the RTL (Right-to-Left) writing system and utilizes Arabic letters. Although the font generally supports Arabic, it presents certain inconsistencies when used for Central Kurdish text.
To Reproduce Here's the Central Kurdish (ckb) text I used:
Screenshots
NOTE: In spots where the font switched to Arial for the letter "ت," I added a ZWNJ character to fix it. However, using this character with others causes significant issues. It's commonly used in Persian and occasionally in Central Kurdish, but not very often.
Additional context I tested the font on various platforms, including browsers (Chrome, Brave Browser, Firefox), MS Word, Gedit, and VS Code, and encountered the same issue consistently.